جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

ئێران: لەچەند کاتژمێری داهاتوو سێێ هێرش دەکەین دوو دانەی لە دەرەوەی خاکی ئیسرائیلە

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئێرانی دووپاتی دەکاتەوە ئێران خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئیسرائیلی – ئەمریکییەکان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئامادە دەکات.

گرژییەکان لە ناوچەکەدا تاوەکو دێت زیاتر پەرە دەسێنن، ئەمەش دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چەند هێرشێکی ئەنجامدا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهانی کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە بە تەواوی وێرانی کردوون.

سەرچاوە ئێرانییەکە کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات “ئێران لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێرش دەکاتە سەر سێ ئامانجی ئیسرائیلی -ئەمریکی.”

بە گوتەی سەرچاوەکە “دوو لەو ئامانجانە لە دەرەوەی ئیسرائیلن” بەبێ ئەوەی شوێن و وڵاتەکان ئاشکرا بکات.

 حوسێن شەریعەتمەداری ڕایگەیاند: بێ دوو دڵی و دواخستن دەبێت وەکو هەنگاوی یەکەم بە مووشەک بۆردوومانی کەشتیی دەریاوانیی ئەمریکا لە بەحرەین بکەین، دواتر گەرووی هورمز دابخەین، هاوکات ڕێگری لە هاتووچۆکردنی کەشتییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بکەین.

لە پاش گورزە ئەمریکییەکە، ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی سەربازیی کرد لەناو ئیسرائیلدا و ئەگەری هەیە بنکە ئەمریکییەکانیش لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج، بەپێی ئەوەی میدیا ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button