رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

هێرشی تۆڵە دەستیپێکرد

چەند خولەکێك دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییە ئەمریکا، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە ئۆپراسیۆنی بەرەکەت بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان دەستیپێکردووە.

کەمێک پێش ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیای ئێرانیان ڕاگەیاندووە: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا جیهان هێزی ئێمە دەبینێت.

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە ئێران دەتوانێت بەم زووانە هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدات و هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە ئامانج، هەرچەندە ئەمریکا هێشتا دەیەوێت بە ڕێگەی دیپلۆماسیی ململانێکە چارەسەر بکات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر گەلی ئازیزی ئێران بێ وەڵام نابێت.

یەکێک لەو بەرپرسانە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هێرشە تۆڵەسەندنەوەکەی ئێران لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری هەیە ڕووبدات.

هەر دوای بڵاوکردنەوە ئەم هەواڵە قەتەر ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان داخست.

کۆشکی سپی بە میدیاکانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: ئێمە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، چاوەڕوانی ئەوەین ئێران هێرش بکاتە سەر ناوەندە سەربازییەکانمان لە کەنداو.

میدیا ئەمریکییەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، دوای هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران بەشێک لە گرووپە چەکدارەکان و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران ئامادەکارییان کردووە ئەوانیش چالاکییان هەبێت و گورز لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بدەن.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بە شەش مووشەکی بالیستی هێرشمان کردووەتە سەر بنکەی عەدید لە قەتەر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button