جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

هەواڵگریی ئەمەریکا نهێنیەکی گرنگ لەسەر گەرووی هورمز بڵاودەکاتەوە

هەواڵگریی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، لە کاتی جەنگی دژی ئیسرائیل، ئێران دەیویست گەرووی هورمز مینڕێژ بکات. 

دوو سەرچاوەی هەواڵگیریی ئەمەریکی بە ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز”ـیان ڕاگەیاندووە، کەشتییەکی ئێرانی کە مینی پێ بووە، لە گەرووی هورمز بینراوە، ئەمەش وا لێکدەدرێتەوە ئەو وڵاتە ئامادەکاری بۆ مینڕێژکردنی گەروی هورمز کردووە لە کاتی جەنگی دژی ئیسرائیل.

ئەو دوو سەرچاوەی هەواڵگریی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەش داوە، ئەو کەشتییە پڕ لە مینەی ئێران لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە، لە 13ـی مانگی ڕابردوو، لە گەرووی هورمز بینراوە، ئەمەش ترسی لای ئەمەریکا دروست کردووە.

باسیان لەوەش کردووە، ئەگەر ئێران دەست بۆ وەها کارێک ببات، دۆخی ناوچەکە بە تەواوی ئاڵۆز دەبێت، چونکە پێشتر گەرووی هورمز مینڕێژ نەکراوە.

لە میانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە 12 ڕۆژی خایاند، ئێران چەند جارێک هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی کردبوو کە نزیکەی سەدا 20ـی نەوتی جیهان پێیدا تێ دەپەڕێت. 

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی سێشەممە، 24-06-2025، ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە واری جێبەجێ کردنەوە. 

سەرەتای جەنگەکە لە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینییەوە، 13-06-2025، دەستی پێ کرد، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی دەیان بارەگای سەربازی و بنکەی ئەتۆمی لە تاران و  چەندان شوێنی دیکەی ئێرانی بۆمباران کرد. هاوکات ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت. 

ئێرانیش لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، تەلئەڤیڤی پایتەخت و چەندان شوێنی دیکەی ئیسرائیلی بە مووشەکی بالیستی بۆمباران دەکرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button