جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

ئەمریکا بەهێزترین فڕۆکەی جەنگی بۆ ئیسرائیل دابین بکات

میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایان کرد، ئەمریکا دەیەوێت فڕۆکی جەنگی B2  کە بە یەکێک لە بەهێزترین فڕۆکەکانی جیهان دادەنرێت بۆ ئیسرائیل دابین بکات.

 کەناڵی 14ـی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردووەتەوە دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکی بە ئامانجی ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی پێشنیازێکیان پێشکەشی کۆنگرێس کرددوە کە ڕێگە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکەی بدات ژمارەیەک فڕۆکەی بۆمبهەڵگری B2 بە 30 هەزار بۆمبی GBU-57ـیەوە بگوازێتەوە ئیسرائیل.
 
 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پێشهاتە  “هەنگاوێکی بێ وێنە” یە، چونکە ئەم فڕۆکەیە و بۆمبانە چەکی پێشکەوتوون و هەرگیز بۆ وڵاتێکی بیانی نەگوازراونەتەوە”.

ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-22، ئەمریکا بە فڕۆکەی B2 هێرشی کردە سەر وێستگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران فۆردۆ و زیانێکی بەرچاوی پێگەیاند.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button