وتاری سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی چەکدانانی پەکەکە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە یەکەم وتاری لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند: لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا کارەساتی زۆر گەورەمان بەسەردا هاتووە، بەڵام هەوڵدەدەین ئەو دۆخە تێپەڕێنین و ژیانی میلەتەکەمان بەرەو سەقامگیری ببەین.
بەشێک لە قسەکانی سەرۆککۆماری تورکیا:-
47 ساڵ پێش ئێستا ڕێکخراوێکی دروستبوو کە بوونە هۆی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک سەربازمان، لەوێوە ئەو کارەیان دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆر سەربازمان لە ڕێگەی پاراستنی خاکەکەمان خۆیان کردە قوربانی.
هەموو حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی کە هاتنە سەر دەسەڵات، پلانیان هەبوو بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە بەڵام کەسیان ئەو کارەیان بۆ نەکرا.
هەموومان بەیەکەوە هەوڵدەدەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی دروستبووە، چونکە تەنها ژیانی خەڵکی مەدەنی تێکنەچووە بەڵکو دۆخی سەقامگیری ئەمنی و دارایی بە تێکچووە، ئەمەش بارقورسییەکی زۆر بووە بۆ سەر وڵاتەکەمان.
بە هەموو شێوەیەک هاوکاری برا کردووەکانمان بووین و تاوەکو بەیەکەوە بە ئاشتیی بژین.
لە 20 تەممووز ویستیان سەقامگیری تورکیا بە ئامانج بگرن و کودەتاچییەکانمان لە گۆڕەپانەکە سڕییەوە.
وەکو دەزانن پەکەکە لەسەر بانگەوازی ئیمرالی بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی دا و دوێنی قۆناغی 47 ساڵەی ئەو ڕێکخراوە کۆتایی هات، لە دوێنیوە پەڕەی گریان و ئازار لە تورکیا سڕایەوە و تورکیا ڕۆژێکی نوێ دەستپێدەکات و هەنگاوێكی نوێ دەنێت.
هیچ کەسێک لە تورکیا شکۆی ناشکێنرێت و مافی هیچ کەسێک ناخورێت.
لەم ڕۆژانە دا ئەو ڕووخسارانە دەبینین کە نیگەرانییان پێوەدیارە کە بەرژەوەندییەکانیان کۆتایی پێهێنراوە، پێمان دەڵێن ئێوە زۆر خۆپەرستن و زۆر گرنگ بە بەژەوەندی بە میللەتەکەتان دەدەن، پێیان دەڵێم، کارەی ئێوە کۆتایی هاتووە و تیرۆر کۆتایی هات.
دیواری تیرۆر دەڕوخێنرێت و نیگەرانی و دوو دڵی بەجێبهێڵین، قۆناغێک دێتە پێشەوە لە هەموو کوچە و کۆڵانێکەوە ئاڵای تورکیا بەرز بکەنەوە.



