هۆشدارییەک لە ئەمریکاوە لەبارەی هێرشکردنە سەر گێلگە نەوتیەکانی هەرێم

جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداریی بە عێراق دەدات و داوا دەکات ڕێگریی لە هێرشکردنەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر نا ئەمریکا کاردانەوەی توندی دەبێت.
جۆ ویڵسن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی “لێبوردە نابین بەرامبەر هێرشی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بۆسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەوێ کاردەکەن”.
ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بە کەسایەتییەکی نزیک لە ترەمپ ناسراوە دەشڵێت “پێویست ناکات پارەی نەوتی عێراق لە یەدەگی فیدراڵیی مامەڵەی پێوە بکرێت، ئەگەر سودانی ڕێکاری پێویست نەگرێتە بەر، ئەوا ڕوبەڕوی سزای زۆر توند دەبێتەوە”.
مانگی ئایاری ساڵی 2003 ئەنجومەنی ئاسایش بە بڕیاری ژمارە 1483 بڕیاریدا، داهاتی نەوت و گازی عێراق لە هەژمارێکی تایبەت لە یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا لەژێر ناوی “سندوقی گەشەپێدانی عێراق” دابنرێت.