رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانهەواڵ

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی سەرکردەیەک بۆ مەسعود بارزانی دەنێرێت

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ڕاشیگەیاند، کە پزیشکیان سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەرانبەر بەو ئاسانکاریانەی بۆ زیارەتکارانی ئێرانی کردووە. 

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەممووزی 2025، لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی ڕەزا ڕەحمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سڵاوی تایبەتی مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و هەروەها سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە ئاسانکارییەکی زۆر باش بۆ ئەو زیارەتکارانە دەکات کە لەڕێی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سەردانی عێراق دەکەن.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و جووڵەی بازرگانیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button