رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات

سەرچاوەیەک رایگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزیری نەوت رایگەیاندووە، “هەرێمی کوردستان ئێستا توانای 130 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و ئامادەن وەریبگرن.”

سەرچاوەیەک رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەزیری نەوتی عێراق بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکان لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان گوتویەتی، هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی 130 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە و 50 هەزاری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و بەغدا 80 هەزاری وەردەگرێت.”

بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەکە، “بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کێڵگە نەوتییەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و بەشێک لە کۆمپانیاکانیش ترساون و کار ناکەن، ئەمەش بووەتەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان.”

لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی گوتەیەتی، راپۆرتی وەزارەتەکەیان لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئامادە نییە، ئەمەش بەهۆی جیاوازی سیستمی دارایی هەولێر و بەغدا. 

سوودانی هەفتەیەکی داوەتە وەزیرەکان بۆ ئەوەی راپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و بڕیار لەبارەی مووچە بدرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button