رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی عێراق كرد.

لەو دیدارەدا بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی لە پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕۆحیی پێكەوەژیان لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتمان بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لە بڕوای پتەوی خۆیان لەمەڕ یەكڕیزیی عێراقییەكان كردەوە وەك بنەمایەك بۆ سەقامگیری و هەروەها دیالۆگشیان وەك باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە قەڵەم دا.
هەروەها شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوانگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف دووپات كردەوە كە چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و یاسا باڵادەست بێت و دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتییان بەدی بێت.
شاندی میوان هەر جۆرە دەستێوەردانی دەرەكییان لە كاروباری عێراق ڕەت كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە عێراقییەكان ئەو تواناییەیان هەیە كە كێشەكانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن دوور لە جەمسەرگیرییە هەرێمی و دەولییەكان چارەسەر بكەن.

لە كۆتایی دیدارەكەدا بەشداربوان جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كاركردن لەپێناو عێراقێكی فیدڕاڵی و سەقامگیر و ئاسوودە كردەوە كە تێیدا پارێزگاری لە كەرامەتی هەموو هاووڵاتییان دەكرێت لە هەولێر هەتا بەسڕە و لە مووسڵ هەتا ناسریە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button