رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

کازمی بۆ لەتیف ڕەشید: بەپەلە وەرە سەرخەت

سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت، نەیارەکانی بۆ شکاندنی کەسایەتیی پەنا بۆ هەموو بەڵگەیەکی دروستکراو و ساختە دەبەن و ئەوەی ئێستا بەرامبەری دەکرێت بەکارهێنانی هەموو تواناکانی دەوڵەتە لە دژیی لەلایەن نەیارەکانییەوە، بۆیەش داوا لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات بەپەلە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکات.

 کەسێک بەناوی لیوا زیا موسەوی کە پێشتر بەڕێوەبەری گشتی بووە لە دەزگای هەواڵگریی عێراق، لەم ڕۆژانەدا چەند زانیارییەک بەناوی ئەو لەسەر کازمی و هاوسەرەکەی بڵاو کرانەوە کە دەوترێت لوبنانییە، تیایدا تۆمەتبار دەکرێن بە پێدانی پارە بە حیزبێکی لوبنانی، پێدانی پڕۆژە بە کۆمپانیایەکی لوبنانی و کڕینی موڵک لەو وڵاتە لە دەرەوەی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەگەڵ دەیان تۆمەتی دیکە بۆ سەر کازمی و هاوسەرەکەی.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە نامەکەیدا کە ئاڕاستەی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقی کردووە، ئاماژەی بەوەشداوە هەموو ئەو هەواڵانەی بەناوی ئەو بەرپرسەی دەزگای هەواڵگری بڵاو دەکرێنەوە دروستکراون و تیایاندا ناوی زۆر بەرپرس و فەرمانبەری فەرمی دەوڵەت دەهێنرێت، نەیارەکانیشی بەم جۆرە کارانەیان وڵات بەرەو تونێلێکی تاریک دەبەن.

کازمی داواشی لە سەرۆککۆمار کردووە لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو تۆمەتانە بکات کە ئاڕاستەی دەکرێن، چونکە ئەوەی بەرامبەری دەکرێت هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو بەها کەمە دیموکراسییانەشی کە لە وڵاتدا ماون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button