ئابووریکوردستان

نرخی زێر بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆرد

نرخی زێڕ بەردەوامە لە هەڵکشان و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە 705 هەزار دینار.

 ناجێگیری هاوکێشە سیاسییەکان لە جیهان کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووەتە سێ هەزار و 531 دۆلار، نرخی زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

 هەندرێن وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر رایگەیاند: لە هەفتەی ڕابردووەوە نرخی زیڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک مسقاڵ زیڕ گەیشتووەتە 705 هەزار دینار.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 3-9-2025، نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دانانی نرخەکەی لەلایەن سەندیکای زێرنگەرانەوە بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:-

– یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22: 738 هەزار دینار.

– یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21: 705 هەزار دینار.

– یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18: 605 هەزار دینار.

 هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمانەن:

– تادێت ئەگەرەکانی دابەزاندنی رێژەی سووی بانکی لە ئەمریکا لە 17ی ئەم مانگە بەهێزتر دەبێت.

– بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا کە مەترسی دروستبوونی جەنگی لێدەکرێت.

– بەڕێوەچوونی لووتکەی ئەنجوومەنی سەرکردەکانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای (SCO) لە شاری تیەنجین لە چین کە زیاتر لە 20  سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان  بەشدارییان تێدا کرد.

– بەردەوامی شەڕی غەززە.

– مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.

– بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا.

 هەموو پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن کە نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە و لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی زیاتری هاوکیشە سیاسییەکان و هەڵگیرسانی هەر جەنگێک بەرز بوونەوەی نرخی زێڕ خێراتر دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button