ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

نرخی نەوتی عێراق بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک دابەزینی تۆمار کرد، هاوکات نرخی نەوتی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر بەرمیلێک گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار.

ئەم دابەزینە خێرایە لە نرخی نەوتدا نیگەرانی دروست دەکات سەبارەت بە سەقامگیریی ئابووریی عێراق، بەتایبەت کە ئابووریی وڵاتەکە بە ڕادەیەکی زۆر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.

 بەپێی بۆرسەی جیهانیی نەوت ئەمڕۆ شەممە (13ی کانوونی یەکەمی 2025)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 61.12 دۆلار، لە کاتێکدا نرخی نەوتی سووکی تێکساس بۆ 57.44 دۆلار دابەزی.

سەبارەت بە نەوتی عێراق، نرخی یەک بەرمیل نەوتی مامناوەندی بەسرە گەیشتە 59.38 دۆلار، نرخی نەوتی قورسی بەسرەش گەیشتە 57.73 دۆلار. ئەم دابەزینە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر داهاتەکانی عێراق دەبێت.

 بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارە خەرجی و داهاتەکانی نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، داهاتی نەوتی و نانەوتی بریتی بووە 81 ترلیۆن و 748 ملیار و 817 ملیۆن دینار، کە دەکاتە نزیکەی 90%ی کۆی داهات. لە بەرامبەردا داهاتی نانەوتی 9 ترلیۆن و 419 ملیار و 602 ملیۆن دینار بووە، کە دەکاتە نزیکەی 10%ی کۆی داهات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button