رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

تا بەرەبەیان لەسەر شەقامەکان مانەوە

خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامن و شەوی ڕابردوو ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە چەند ناوچەیەکی تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکە، لەوانەش ئەسفەهان و مەشهەد، تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە سەر شەقامەکان مانەوە و لە دەربڕینی ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر گرانی و خراپیی دۆخی ژیان بەردەوام بوون.


مای ساتو، هەواڵدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی خۆی لە “کوژرانی هەشت خۆپیشاندەر” لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات و ئاگاداری زیادبوونی ژمارەی دەستگیرکردەنەکانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە. ئەو داوای لە حکومەتی ئێران کردووە ماف و ئازادیی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانەی خەڵک بپارێزێت.

بەشێک لە خۆپیشاندەران درووشمی دژ بە حکومەت دەڵێنەوە و داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی لە وڵاتدا دەکەن و ئاگر لە شوێنەکان بەردەدەن.


کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بەرامبەر بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە. ترەمپ هۆشداری دابوویە بەرپرسانی ئێران کە ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژن، ئەوا ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنیان دەستتێوەردان دەکات. 


ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی بەپەلەی بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش ناردووە و تیایدا لێدوانەکانی ترەمپ بە “دەستتێوەردان” ناو دەبات و سەرکۆنەی دەکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button