
ناجێگریی بەهای دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە؛ بەراورد بە نیوەڕۆی دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووە و 100 دۆلار بە 147 هەزار دینارە.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: “بەهای دینار کەمێک بەرزبووەتەوە، چونکە دوێنێ 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار”.
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 146 هەزار و 900 دینار دەفرۆشرێت.
ئاڵۆزییەکانی جیهان و ناوچەکە بە هۆکاری ناجێگریی بەهای دیناری عێراقی دادەنرێت.
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بەرامبەر 13 میلیۆن و 700 هەزار تمەنە
100 دۆلار بەرامبەر 4 هەزار و 200 لیرەی تورکیایە
65 دۆلار بەرامبەر یەک ملیۆن لیرەی سووریایە.
100 یۆرۆ بە 170 هەزار دینارە
100 پاوەن بە 194 هەزار دینارە
1000 کرۆنی سوێدی بە 134 هەزار دینارە
1000 کرۆنی نەرویجی بە 120 هەزار دینارە



