رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگهەواڵ
حکومەتی هەرێم نیو ملیار دینار بۆ رۆژئاوا دەنێرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دینار پێشکەشی رۆژئاوای کوردستان دەکات
راگەیێندراوی وەزارەتەکە:
لەسەر بڕیاری بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بڕی (500,000,000 – پێنج سەد ملیۆن دینار) وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
هاوکات وەزیری دارایی بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لە رێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزوومەندانە.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
25ی کانوونی دووەمی 2026
Facebook Comments Box



