رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی لە دوبەی ئیماراتە تاوەکو بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان (WGS) بکات و زنجیرەیەک دیداری باڵا ئەنجام بدات.

لووتکەکە ئەمڕۆ سێشەممە 03-02-2026 کاتژمێر 07:00ـی بەیانی بە کاتی هەولێر دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە پەراوێزی ئەم ڕووداوە جیهانییەدا، مەسرور بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی بەشدار دەبێت بۆ تاوتوێکردنی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە.

  ئەمساڵ لوتکەکە زیاتر لە 150 حکومەت و 500 وەزیر لەخۆدەگرێت، کە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکو لە نزیکەوە لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان هەماهەنگیی بکات و بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەی لەم قۆناغە هەستیارەدا بپارێزێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button