
بۆچی لە هەموو پڕۆژەیەکی حکومەت ئەو پیاوەش دیارە؟
سەرپەرشتی پڕۆژەکانی پارک، بەنداو و پۆند و شەقام و خزمەتگوزارییەکانی حکومەت لە ئەستۆی ئەوە. تا ئەوەی کەی و چەند و چۆن لە کاتی خۆی تەواو بن! زۆر جارم دیتووە، سەعات حەوت و هەشتی ئێوارە لە دەوام ئەڕواتەوە. شەممان و ئۆف و عوتڵەکانیش، لە دەوامم دیتووە!
وەسف و پەسنی خەڵکی، لە تەبیعەتی منەوە دوورە. بەس کاک مەسروور، کە دەیەوێت پڕۆژەیەکی نوێ بکات، کاک شەعبان شەو و ڕۆژی بۆ دەخاتە سەر یەک هەتا تەواو دەبێت.
لای من سەرۆکی حکومەت جیایە لە سەرۆکی حوکمڕانی. سەرۆکی حکومەت ئەوەیە کە لە خولەکەی خۆیدا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەزیرەکان بکات و کە خولی تەواو بوو، بچێتەوە ماڵی خۆی. سەرۆکی حکومەت ئەشێت هیچ جێ پەنجەی دیار نەبێت و تەنیا خولی کابینەکەی بەڕێ بکات، بەڵام سەرۆکی حوکمڕانی ئەوەیە کە هەم حکومەت و کاروبارە ئیدارییەکانی بەڕێوە دەبات و هەمیش جێ پەنجەی دیارە. جاری تریش وتوومە، لە مێژووی کورددا میرمان هەیە تەنیا بە یەک پڕۆژە ناوی چووەتە مێژووەوە، کاک مەسروور ئەگەر میریش بووایە، تەنیا بە بەنداو بەس بوو ناوی بچێتە مێژووەوە. ئیدی کارەبا و پۆند و سایلۆ و شەقام و پارک و شتی تر هەر لێگەڕێ!
من دەزانم کاک شەعبان خۆی پێی خۆش نییە ئەوەی دەیکات، باسی بکەیت، بەڵام هاوڕێیەکم پرسیاری کرد، بۆچی لە هەموو پڕۆژەیەکی حکومەت ئەو پیاوەش دیارە؟ منیش ئەو قسانەی سەرەوەم پێ وت، جا حەزم کرد ئێوەش بیزانن..
ئەو بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆکی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانە.
بارزان عەلی حەمە



