رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانهەواڵ

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. کوشتنی کۆڵبەران بەردەوامە

دوێنێ شەو یەک شەممە رێککەتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. ڕزگار محەممەدزادە کۆڵبەرێکی ڕؤژهەڵاتی کوردستانە، بە تەقەتی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژار.

پێگەی ڕێکخراوی “هەنگاو بۆ مافەکانی مڕۆڤ” ڕایگەیاندووە “ڕزگار محەممەدزادە تەمەن ٤٠ساڵ خەڵكی شاری سەقز-ی ڕۆهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە کاتی کۆڵبەری کوژرا”

بەگوێرەی زانیارییکانی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مڕۆڤ: تەرمی ڕزگار محەممەدزادە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “سەڵاحەددین ئەیووبی” لە شاری بانە.

لە هەواڵەکەی پێگەی هەنگاو هاتووە: سەعید کەریمی خەڵکی سەقز کە باوکی دوومنداڵە، لە هەمان تەقەکردن برینداربووە.

پێگەی ڕێکخراوی هەنگاو ئاشکرای کردووە، لە ماوەی دوومانگی ڕابردوو ٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراوون.

لە چەند ناوچەی سنووری ئێڕان لەگەڵ باشوری کوردستان و پاکستان، بەهۆی هەژاری و بێکاری خەڵك کاری کؤلبەری دەکەن. کۆڵبەرەکان کاڵا و سووتەمەنی بەشێوەی قاچاغ لە هەردوو لای سنوورەکانەوە دەگوازنەوە، لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button