رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

مەشعان جبوری.. مستەفا کازمی دەبێتەوە سەرۆکی حکوومەت

مەشعان جبووری، ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی عێڕاق، ڕایگەیاند “گرینگ و ڕانەگەیەندرا ئەوانە [پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری-ی خەمیس خەنجەر] بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕێککەوتوون و مستەفا کازمی-ش ببێتەوە سەرۆکی حکوومەت”

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. مەشعان جبووری، لە پێگەی خۆی لە تؤڕی کۆمەڵایەتی “توویتەر” ڕایگەیاندووە “ڕێککەوتنی ئەمڕۆ [١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣] پارتی دیموکراتی کوردستان و سەروەری [هاوپەیمانی خەمیس خەنجەر – سوونیەکان] لەسەر زەروورەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە بەر لەوە حکوومەتێک بەتەواوی دەستەڵاتەوە پێکبهێندرێت ئەوەش واتە چوونە دەرەوە لە هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی [پارتی،ڕەوتی سەدر و سوونیەکان] دێت و چوونەپاڵ چوارچێوە-یە”

ئەم توویتەی جبووری دوای ئەوەهات، دوێنی یەک شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری لە پیرمان چاویانکەت بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە کۆتای توویتەی مەشعان جبووری هاتووە “گرینگ و ڕانەگەیەندرا و ئەوان [پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری-ی خەمیس خەنجەر- محەممەد حەلبووسی] بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕێککەوتوون و مستەفا کازمی-ش ببێتەوە سەرۆکی حکوومەت”

دوای زیاتر لە ١١مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕدەبێت. لایەنە سیاسییەکانی نەیان توانیووە سەرۆککۆمار و حکوومەت پێکبهێنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button