جیهانکولتوورگرنگهەواڵهونەر

ژان لوک گۆدار دەرهێنەری ناودار و ڕابەری سینەمای نوێی فەڕەنسا ماڵئاوای لە ژیانکرد

ژان لوک گۆدار، لە دامەزرێنەرانی شەپۆڵی نوێY سینەمای فەڕەنسا، یەکێک لە کاریگەرترین دەرهێنەرانی هونەری سینەما لە تەمنی ٩١ ساڵی کۆچی دویکرد. ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەگوێرەی وتەی نزیکەکانی، گۆدار بە ویستی خۆی، لە ووڵاتی سویسڕا کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

فیلمی “لە هەناسە کەوتوو” گۆداری ناودارکرد، کە بە هاوبەشی کە لەگەڵ “فرانسو تروفو” دەرهێنەری ناوداری تری فەڕەنسا بەرهەمیان هێنا بوو.

ئەندامێکی خێزانی ژان لو گۆدار، ڕایگەیاندووە: گۆدار بە وویستی خۆی لە ووڵاتی سویسرا کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.

ژان لوک گۆدار، دەرهێنەری فەڕەنسی

گۆدار بە (مۆنتاژ) و (وێنەگرتن)ە تایبەت و نائاساییەکانی، بینەران و هەوادارنی جیهانی سینەمای بە شێوازێکی نوێی ئاشناکردوو. بۆیە کاریگەری زۆری بەسەر سینەمای کلاسیک یا شێوازی پێشخۆی دانا.

ئەم دەرهێنەرە دیارەی سینەما لە فیلمەکانی: “زەلیل” و “ئالفا ویل” و “کۆمەڵە ونبووەکان” بۆ جیهانی سینەمای سەلماند، ئەو پابەندی ڕێسا و بنەماکانی باوی سینەما ودەرهێنەری نابێت.

دەرهێنەرانی وەک: “مارتن سکورسیزی” و “ڤیم وندرس” و “کوئنتین تارانتینۆ” کەوتنە ژێر کاریگەری گۆداری دەرهێنەر.

ژان لوک گۆدار، دەرهێنەری فەڕەنسی

ژاک لانگ وەزیری کلتووری فەڕەنسا، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ” [گۆدار] سینەمای پڕکرد لە هەستی شاعرانە و فەلسەفە. تێڕوانینە ڕادیکاڵ و تایبەتییەکانی وایکرد ئێمە نەبینراوەکان ببینین”

لەلای خۆشیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە پەیامێکدا بۆ ستایشی ژان لۆک گۆدار، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “توویتەر” دەڵێت ” فەڕەنسا سەرماییەکی نەتەوەی و بلیمەتێکی لە دەستدا”

ژان لوک گۆدار، دەرهێنەری فەڕەنسی

گۆدار دەسپێکی کارەکانی بە “ڕەخنەی سینەما”یی دەستپێکرد و بە فیلمی جەنجاڵی “لە هەناسە کەوتوو” پێی خستە جیهانی سینەماوە.  

ئەو فیلەمە توانی بۆ هەمیشە ڕۆڵی “کچان” و “مافیا” زۆر بواری تری بگۆڕێت، چیتر وەک پێشوو نەمایەوە.

فیلمی “سەربازی بچوول” تا ساڵی ١٩٦٤ لە فەڕەنسا قەدەغەکار و بە هۆی بوونی دیمەنی ئەشکەنجەوە.

ژان لوک گۆدار لە ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ ئەکتەری فیلمەکانی  “ئانا کارینا” چووە ژیانی هاوسەرییەوە. ئانا کارینا لە فیلمەکانی کۆدار وەک: سەربازی بچووک، ژن هەر ژنە، گووزەرانی ژیان و چەندانی تر،بەشداریکردبوو.  

ژان لوک گۆدار، دەرهێنەر و ئانا کارینا ئەکتەر

گۆدار خاوەنی زیاتر لە ٥٠ فیلمە و لە ساڵی ٢٠١٨ بەشێوی ئۆنڵاین بەشداری فیستیڤاڵی سینەمای “کان”ی کرد. کاتێک خەڵاتی تایبەتی دەبەخشرایە گۆدار.

وێنەی گۆدار لە فیستیڤاڵی کانی فەڕەنسا.

راپۆرت/

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button