رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

پەرلەمان دوای هەڵپەساردنی کارەکانی یەکەم بڕیار دەردەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای چەند مانگ لە هەڵپەساردنی کارەکانی پەرلەمانی عێراق. یەکەم بڕیاری پەرلەمانی بۆ خانەنشینی “ئەنجوومەنی باڵای مافی مڕۆڤ” دەرکرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێککەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. “غەد پرێس” بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردۆتەوە. دوای هەڵپەساردنی کارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی مانگرتنی لایەنگرانی “ڕەوتی سەدر” لە ناوچەی “سەوز”ی بەغدا و چوونەناو باڵاخانەی پەرلەمان. یەکەم بڕیاری بڵاوکردۆتەوە.

لەو بەڵگەنامەیەدا، واژووی محەممەد حەلبوسی و رێککەوتی (١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣) لەسەرە، واتە ئەم نووسراوە دووڕۆژ بەر لە ئامادەکردنی ئەم هەوڵە بڵاوکراوەتەوە.

بڕیارە پەرلەمانییەکە ژمارە ١٤٥ ، لەسەر بنەمای ماددەی ٨ لە یاسای هەموارکراوی “کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ” ژمارە (٥٣ی ساڵی ٢٠٠٨ )بووە، بڕیاردراوە ئەندامانی کۆمیسیۆن خانەنشینی بکرێن.

بەڵگەنامەکەی خانەنشینی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق:

بڕیاری خانەنشینی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق. ڕێککەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ و واژووی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی بەسەرەوەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button