رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

مەخموور.. تورکیا دوو چەکداری پەکەکە دەستگیر دەکات

تورکیا دوو چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە. لە شارۆچکەی مەخموور دەستگیر کردووە و گواستووینەتەوە بۆ تورکیا.

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێککەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. ئاژانسی هەواڵی تورکیا “ئانادۆڵ” لە ڕاگەیاندنەکانی ناوەخۆی تورکیای گواستۆتەوە. دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت). “حەتیب گونەی” و “ئایا ئەحمەد سولەیمان”ی لە کەمپی ئاوارەکانی کوردانی باکووردی کوردستان لە شارۆچکەی مەخموور کە لەژێر دەستی لەشکری عێڕاق و چەکدارانی “حەشدی شەعبی”دایە، دەستگیرکردووە و گواستووینەتەوە بۆ تورکیا.

بەگوێرەی زانیارەکانی ئاژانسی “ئانادۆڵ”: حەتیب گونەی ساڵی ٢٠١٩ لە ساری وان-ی باکوری کوردستانەوە چۆتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەێشەوە هاتۆتە کەمپی “مەخموور”ی باشوری کوردسان و خوولی چەکداری و ئایدۆلۆژی وەرگرتووە.

حەتیب گونەی، چەکداری دەستگیرکراوی پەکەکە. وێنە: ئانادۆڵ

ئایا ئەحمەد سولەیمان، کچە چەکدارێکی پەکەکە. ساڵی ٢٠١٥ لە باکورەوە چۆتە ڕۆژئاوای کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٨-ەوە هاتۆتە کەمپی “مەخموور.

ئایا ئەحمەد سولەیمان چەکداری دەستگیرکراوی پەکەکە. وێنە: ئەنادؤڵ

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا- میت. سەردانی عێراقی کردبوو، لەو سەردانەیدا، چاوی بە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەرپرسانی تری عێراق کەوتبوو.

ئەو سەردانەی هاکان فیدان بۆ عێراق، بەیەکم سەردانی بەرپرسیکی تورکیا دادەنریت، دوای هێڕشەکەی تورکیا بۆ سەر گەشیتیاران لە شارۆچکەی “زاخۆ”ی پارێزگای دهۆک لە باشوری کوردستان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button