دادگای فیدراڵی لە بارەی دەستووری کوردستان بڕیاردەدات
ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێککەتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە بارەی سکاڵایەکی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی، کە لە سکاڵاکە: سنووری دەسەڵاتەکانی و شێوازی جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دیاریبکرێن، بەجۆرێک ئەو دەستوورە ناکۆک نەبێت لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی عێراق. ڕەتکردەوە.
“باسم خەشان” ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سکاڵایەکی لەسەر هەرێمی کوردستان، داوای کردبوو: دادگای فیدراڵی لەماویەکی کورتدا دەستووری هەرێمی کوردستان دابنرێت. سنووری دەستەڵاتەکان و شێوازی جێبەجێکردنی دیاربکرێن. هەروەها لە سکاڵا تۆمارکراوەکەدا هاتبووە: دەستووری هەرێمی کوردستان ناکۆک نەبێت لەگەڵ دەستووری هەمیشەی عێراق.
ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە بڕیاریکدا ئەو سکاڵاییەی ڕەتکردوە: بە گوێرەی دەستووری عێراق و یاسای دادگای فیدراڵی لە تایبەتمەندی ئەو نییە بڕیار لەسەر داوایەکی لەو جۆرە بدات.