رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

ئێران.. گردبوونەوە و ناڕەزای دوای مردنی کچە کوردە

دوای ئەوەی ژینا یا مەهسا ئەمینی، ئەو کچە کوردی لە شاری تاران بە بیانووی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی، “پۆلیسی ئاداب” دەستگیری دەکات و دواتر بە بێهۆشی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و ئەم ئێوارەیە ناڕەزای و گردبوونەوەی لێکەوتۆتەوە.

دابیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. چەندین وێنە و ڤیدیۆی گردبوونەوە و ناڕەزای لە تاران-ی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاوبۆتەوە.

لە ڤیدیۆکان، درووشم دژی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران “عەلی خامەنەئی” و پۆلیسی “ئاداب”ی دەبیسترێت.

لە ڤیدیۆکان دەردەکەێت: پۆلیسی ئێران چەکی سارد دژی خۆپێشاندەران بەکار دەهینێت، و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە دەست تەلەفزیۆنی “فارسی بی بی سی” کەوتووە، دەنگی تەقە و هێزێکی زۆری پۆلیس بە ماتۆرسکیلەوە دەبیندرێت”

ژینا ئەمینی، لە نەخۆشخانە،. تاران، وێنە: خێزانی ژینا، بڵاویان کردۆتەوە

گیان لەدەستدانی ژینا کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتۆتەوە، و “ڕؤبێرت ماڵی”، نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێڕان لە پەیامێکدا، کە لە “تویتەر” بڵاوکردۆتەوە: دوای سەرەخۆشی لە خێزانی ژینا، ئەو کارە بە (تڕاژیدی) وەسفدەکات.

لە بەشێکی توویتەکەی هاتووە ” ئێران دەبێت تووندوتیژی دژی ئافرەتان بەهۆی بەکارهێنانی مافی بنەڕەتی خۆیان، کۆتای پێ بهێنێت. ئەوانەی بەرپرسی مەرگی ئەون [ژینا] دەبێت وەڵام بدەنەوە”

لە سەر ئاستی ئێڕانیش دوای مردنی ژینا، شەپۆڵێکی ناڕەزای زۆر لە لایەن، هونەرمەند، یاریزانن، و چالاکواننای بواری مافەکانی ئافرەتان، مافی مرۆڤ و کەسایەتی دیارەکانی دەرەوە و ناوەوەی ئێرانی لێ کەوتەوە.

پەیمەکەی، ڕؤبێرت ماڵی، نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێڕان. لە تویتەر

ڕاگەیاندنە کوردییەکان بە “ژینا ئەمینی ” و راگەیاندنە فارسییەکانیش بە “مەهسا ئەمینی” ناویان بڵاوکردۆتەوە. تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بە گوێرە هەواڵێکی “ئاژانسی هەواڵدەری کوردستان” بڵاویکردۆتەوە ”ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، ژینا ئەمینی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە یەکێک لە پارکەکانی شاری تاران لەگەڵ براکەی “کیارەش (ئەشکان)”، لەلایەن مەئموورانی گەشتی ئیرشاد [پۆلیسی تابەت بە باڵاپۆشی و ئادابی گشتی ئێران] به باتۆم لێیان دەدرێت و پاش ئازار و ئەشکەنجەیان، ژینا دەسبەسەر دەکرێت و بۆ زیندانی “وزرا” لە تاران دەگوازریتەوە”

ژینا ئەمینی. وینە: لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەهۆی سەختی برینەکانی، ژینا گیانی لەدەستداو ئەمەش ناڕەزایەتی و گردبوونەوەی لێ درووستبوو.

گردبوونەوەکانی ئەمڕۆی تاران. دوای مردنی ژینا ئەمینی.

پۆلیسی ئێران، رەتیکردۆتەوە ئەشکەنجەی ژینا ئەمینی کردبێت. تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردتەوە کە تیایدا: ئافرەتێک لە هۆڵی پۆلیسی تایبەت بە باڵاپۆشی ئافرەتان و ئادابی گشتی ئێران، دەردەکەوێت و دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێک لە پۆلیسەکان قسەدەکات دەکەوێتە سەر زەوی لە هۆشخۆی دەچێت.

بەڵام، خاڵی مەهسا رایگەیاندووە “برای مەهسا [ژینا] لەوشوێنە بووە کاتێک بەرگریکردووە و رێگەنەدات [مەهسا دەستگیربکەن] گازی فرمێسک ڕژێنیان دژی بەکارهێناوە و فڕەیانداوەتەت ئەو لاوە”

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی فەرمی ئێران. دوای مردنی تەرمی ژیان ئەمنی بۆ “پزیشکی دادی” گواستراوەتەوە.

راپۆرت/

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button