رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

مەراسیمی ناشتنی ژینا لە سەقز گرژی تێکەوت

لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی ژینا [مەهسا] ئەمینی، لە گۆڕستانی (ئانچی) شاری سەقز کرژی لە نێوان ئامادەبوان و ‌هێزاەکانی ئێران درووست بووە.

ژینا ئەمینی دوێنێ ١٦ی ئەیلوول، لە نەخۆشخانەی “کیسرا”ی شاری تاران گیانی لەدەستاد. ئەو ڤیدیۆیانەی لەو مەراسیمە بڵاوبوونەتەوە، دەنگی تەقە و درووشم دژی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران ئەیەتووڵا “عەلی خامەنئ” دەبیسترێت.

ئامادەبوانی مەراسیمە درووشیمی: کووشتن لەسەر روسەری [لەچەک] تاکو کەی قوڕبەسەری. دووبارە دەکەنەوە.

لە ڤیدیۆکان دەنگی تەقە و بەکارهێنای گازی فرمێسکڕێژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێڕان دەبینرێت.

تا ئامدەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زیانێکی گیانی رانەگەیاندراوە.

گرژی نیوان خەڵک و هێژە ئەمنییەکان. سەقز، ڕؤژهەڵاتی کوردستان

ژینا دوای ئەوەی لەگەڵ براکەی دەچێتە تاران، لە لایەن پۆلیسی ئەو شارە بە بیانووی ئەوەی، باڵاپۆشییەکەی رێک نییە، بە زەبری هێز دەستگیر دەکرێت لێی دەدرێت.

دوای دەسگیرکردنی چووە دۆخی “بێ ‌هۆشی” گیانی لە دەستدا. ئەمەش ناڕەزای و کاردانەوەی زۆری ناوخۆی ئێڕان نێوە دەوڵەتی لێکەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی ژیان ئەمینی. سەقز
سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان

جێگەی ئاماژەیە کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆی زۆری بەدوایخۆی داهێنا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button