رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

سوریا.. ٥ سەرباز و دوو چەکداری نزیک لە ئێران بە بۆردوومانی ئیسرائیل کوژران

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا-سانا. سەرلەبەیانی ئەمرۆ، بڵاویکردەوە: لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق، پێنج سەربازی سوریا کوژران.

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، جگە لە سەربازە سوریەکان، سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە کوژرانی دوو چەکداری نزیک لە ئێڕان دەکەن.

کۆماری ئیسلامی ئێران، هەواڵی ‌هێڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی پشتڕاست یا ڕەت ناکاتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری و دیپلۆماسی بە ڕۆیتەرزیان راگەیاندووە “ئیسرائیل هێڕشەکانی بۆسەر فڕۆکەخانەی سوریا زیادکردووە تاکو ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاسمان و گواستنەوە و پڕچەککردنی ئێران بۆ هاوپەیمانەکانی لە سوریا و لوبنان بەتایبەت “حزبوڵای لوبنان” بکات”

لە ماوەی مانگی رابردوو، ئیسرائیل هێڕشەکانی بۆسەر پێگە و چەکدارانی ئێڕان چڕکردۆتەوە، داوای چوونەدەروەی ئێران لە سوریا دکات.

دوای خۆپێشاندانەکان و شەڕی ناوەخۆی سووریا لە ٢٠١١، ئێران بۆ مانەوەی “بەشار ئەسەد” سوپای پاستارن و حزبوڵای لوبنان بەشداری شەڕەی ناوەخۆی ئەو وڵاتەیان کرد. لە ئەنجامدا هەزارن کەس کوژران و ملیۆنان کەس لە خەڵی سوریا ئاوارەی دەرەوەی بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button