رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

عێراق.. کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان رادەگیرێت

ئەمڕۆ شەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، وادەی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند، هاوکات باس لە پەرەپێدانی میکانیزمێک دەکات بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی “خێزانە دەوڵەمەندەکان”.

 نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات: یاسای ئاساییشی خۆراک تاوەکو ٣١ـی مانگی ١٢، سەبەتەی خۆراکی دابینکردووە و لەو ڕێککەوتەوە کۆتایی دێت، بەڵام دەکرێت کۆگاکردنی فریاگوزاری بۆ دابینبکرێت، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگی ساڵی داهاتوو لەڕێگەی دەرچەیەکی خەرجکردن بەپێی میکانیزمێک .

ئاماژەی بەوەشکردووە: میکانیزمێک ھەیە بۆ ڕاگرتنی کارتی بەشەخۆراکی خێزانە دەوڵەمەندەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت،ک ە ڕاگرتنەکە بەپێی داهاتی مانگانەی هاووڵاتییان دیاری بکرێت، ئەویش بە ئامادەکردنی کارتی ئەلیکترۆنی، کە سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی و زیادکردنی کەرەستەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک بۆ ئەوەی سەبەتەیەکی یەکگرتوو بێت بۆ هاووڵاتییان، بەتایبەتی خێزانە هەژارەکان.

بە هەماهەنگیی وەزارەتی بازرگانی و کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک، لەگەڵ بریکارەکانی کارتی بەشەخۆراک، لەھەوڵدان بۆ کارکردن بە کارتێکی ئەلیکترۆنی خۆراک، کە لەڕێگەیەوە کارتەکە بەپێی ستانداردەکان دیاریکراوە، ئەمەش رۆڵی دەبێت لەسەر تواناکانی هاووڵاتییان بەجۆرێک کە ئەو خێزانانەی توانای سنوورداریان هەیە سوود لە سەبەتەکە وەردەگرن، لەگەڵ چاودێریکردنی نرخ لەلایەن ڕێکخەران و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button