رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

رۆژهەڵاتی کوردستان.. ١٥ کەس بریندار و دەستگیرکراون

دوای بەخاكسپاردنی ژینا ئەمینی، مەراسیمەکە گرژی و ئاڵۆزی تێکەت. تا ئێستا ١٥ کەس دەستگیرکراون و چەند بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، برینی یەکێکیان سەختە. هەروەها، پارتە کوردییەکان لە راگەیندراوێکدا: ڕۆژی دوو شەممە ١٩یئەیوول٢٠٢٢، مانگرتنیان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان راگەیاندووە.

ئالۆزییەکانی سەقز:

دوێنێ سەرلەبەیانی کاتژمێر ١٠ی بەکاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی ژیان[مەهسا] ئەمینی لە گۆڕستانی “ئایچی” شارۆچکەی “سەقز” بە خاکسپێردرا. ئامادەبوانی مەراسیمەکە درووشمیان دژی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران “ئایەتووڵا عەلی خامنئی” و دژی “باڵاپۆشی زۆرەملێی” دەگوتەوە.

ئامادەبوان و خەڵكی سەقز، دواتر لەبەردەم “قائمقامیەت” و “شارەوانی” شارەکە، گردبوونەوە و وەک ناڕەزای دژی کوشتنی ئەوە کچە کوردە لە تاران.

بەگوێرەی “ئاژانسی هەواڵی کوردستان- کوردپا” تا ئێستا ١٥ کەس دەستگیرکراوون، چەند کەسێکێش برینداربوون.

ئەمەش دوای ئەوەی هیزە ئەمنییەکان و گاردی شؤڕشی ئێران، بۆ بڵاوەپیکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژ بەکار هێنا و تەقەیان لە خەڵکەکە کرد.

کوردپا، ناوی یەکێک لە بریندارەکانی بڵاوکردۆتەوە، کەوا برینەکەی سەختەوە، گوولە بەر سەری کەوتووە.

“کیان درەخشان” بەهۆی بەرکەوتنی گوولە بەسەریەوە، برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.

ژنان و کچان وەک دەربڕینی نارەزای دژ بە “باڵاپۆشی زۆرەملێی” لە مەراسیمی ناشتنی ژینا، لەچکەکانیان لەسەرکردەوە و درووشمی دژی ئەوە باڵاپۆشی زۆرەملێی” دەگوتەوە.

پێشتر هێزە ئەمنییەکانی ئێران، خێزانی “ژینا ئەمینی”-یان خستبووە ژێرا فشار، کە دەبێت مەراسیمی بە خاکسپاردنی کچەکەیان بێ دەنگی بەڕێوەبچیت. خیزانی ژیان ڕەتیانکردۆتەوە و داوای مافی کچکەیان دەکە. لە کاتی بەخاك سپاردنی ژینای ٢٢ ساڵ، داوایان لە خەڵک کرد ” بێ دەنگ نەبن”.

دەستگیرکردنی ژینا لە تاران:

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی “کەسرا”ی تاران، بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە “کاتێک ژینا کاتژمێر ١١ی سەو گەیەندرایە نەخۆشخانە، هیچ نیسانەیەکی زنیدوبوونی لە جەستەی نەبووە و کار لەوە ترازابوو نەشتەرگەری بۆبکرێت. چوونکە، ئەو برینانەی سەری هی بەرکەوتنی لێدانی زۆربووە”

جێگەی ئاماژەیە، دوای بەخاکسپاردنی ژینا: گردبوونەوە و ناڕەزای لە شاری “سنە”-ی ڕۆژهەلاتیش لە ڤیدیۆکان بەرچاودەکەوێت، ئامادەی هێزکی ئەمنی زۆری لەشار بەرچاودەکەێت.

دوای ئەوەی ژینا ئەمینی لەگەڵ خیزانەکەی دەچن بۆ شاری تاران، پۆلیسی ئێران بە بیانووی پەبەندنەبوونی بە باڵاپۆشی، بە زەبری هێز و لێدان دەستگیردەکریت. دوای ئەوە لە نەخۆشخانەی “کەسرا”-ی تاران گیان لەدەستدەدات.

ژینا ئەمینی، لە نەخۆشخانە. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

ئەمەش ناڕەزای زۆری لەسەر ئاستی ناوەخۆ و دەرەوەی ئێران و نێودەولەتی لێدەکەویتەوە.

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button