رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

حەنان فەتلاوی: دەبێ لایەنە سیاسییەکان چاو لە پارتی بکەن

لە توویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر، حەنان فەتلاوی لەبارەی رەخساندنی دەرفەت بۆ کاریی سیاسی لەلایەن پارتییەوە بۆ ئافرەتان دەڵێت “دەبێ لایەنە سیاسییەکان چاو لەو حزبە بکەن”.

حەنان فەتلاوی، سەرۆک و دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئیرادە، ئاماژەوەی بەوەداوە: سەرەرای ئەوەی لەگەڵ هەندێک لە سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناکۆکم، بەڵام دەبێ لایەن سیاسییەکانی عێراق، چاو لە پارتی بکەن و بۆ کاریی سیاسی پشت بە ئافرەتان ببەستن.

فەتلاوی، ئەوەشی گوتوە: دەبێ لایەنەکانی دیکە، چاو لە پارتی بکەن، بۆ کاریی سیاسی، ئافرەت بهێننە پێشەوە و دەرفەت بۆ ئافرەتان برەخسێنن.

توویتەکەی حەنان فەتلاوی لەکاتێکدایە کە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانیی عێراق و ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنەکەیە، هەروەها خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button