رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

كازمی و سوودانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دابه‌شی دوو به‌ره‌ ده‌كه‌ن

چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی دابه‌شی دوو به‌ره‌ بووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی، ده‌یانه‌وێت كازمی دووباره‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام مالیكی و قه‌یس خه‌زعه‌لی و عه‌مار حه‌كیم، له‌ دژ ئه‌وه‌ن ز ده‌یانه‌وێت سوودانی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18ی 2022، به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌، ناكۆكی قووڵ له‌ نێوان چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌ هۆی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌.

به‌پێیی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ جارێكیتر ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ نووری مالیكی و قه‌یس غه‌ز عه‌لی و عه‌مار حه‌كیم، سوورن له‌سه‌ر كاندید بوونی مه‌حمه‌د شیاع سوودانی.

لێنزنیوز، په‌یوه‌ندی به‌ گوته‌بێژی هاوپیه‌مانی نه‌سڕ كرد بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كه‌ پشتڕاست بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ قسه‌ بكات.

هاوكات زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن، بڕیاره‌ به‌مزووانه‌ وه‌فدێكی باڵای “شیعه‌، كورد و سوننه‌” سه‌ردانی نه‌جه‌ف بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ كۆ ببنه‌وه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button