رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانهەواڵ

پارتی و یه‌كێتی به‌ یه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا

به‌پێی زانیارییه‌كانی لێنزنیوز پارتی ویه‌كێتی، به‌یه‌ك كاندید ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا . هاوكات په‌رله‌مانی په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ و گفتوگۆییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌

به‌پێیی ئه‌و زانیارییانه‌ی لێنز نیوز وه‌ریگرتووه‌، پارتی و یه‌كێتی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌یه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆك كۆمار بچنه‌وه‌ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته‌ هه‌یه‌ هه‌ردوو لایه‌ن سوورن له‌ سه‌ر به‌ربژێره‌كه‌ی خۆیان.

نه‌هله‌ قادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ 18ی ئه‌یلوول 2022، به‌ لێنزنیوزی گوت، هیچ رێككه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ ئه‌و پرسه‌ نه‌كراوه‌ و گفتوگۆییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌.

ڕێبەر ئەحمەد لە پارتی و بەرهەم ساڵح لە یەكێتی، كاديدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام بە هۆی ناکۆکی نێوانیا نەیانتوانیوە ڕێکبکەون.

هاوكات لە بارەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێڕاق دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ پرسی سەرۆك كۆمار و پێكهنانی حكوومه‌ت به‌ بێ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستپێناكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ به‌مزوانه‌ دانیشتن بۆ پرسه‌كانی تر بكرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button