دەستەی دەستپاکی: داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتارێک دەکات
ئەمڕۆ دوو شەممە رێککەوتی ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. “دەستەی دەستپاکی فیدراڵی” عێراق، بریاری هەڵگرتنی پارێزبەندی (حەسانەی) لەسەر پەرلەمانتارێکی “ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق” بڵاوکردەوە.
لە بریارەکی دەستەی دەسپاکی عێراق هاتووە ” بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی” ئەو بریارەی بۆ هەڵگرتنی حەسانە لەسەر پەرلەمانتارێکی ئەم خوولەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرکردووە.
بەرێوەبەرایەتی لیکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکی ئەوەشی راگەیاندووە ” دادگای دووی لێکۆڵینەوەی “کەرخ”-ی بەغدا، بریاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەم خوولە، کە پێشتر لە پلەی پارێزگاری سەلاحەددین بووە، بە پێشینەی زیان گەیاند بە بەرێوەبەرایەتی پارێزگا، دەرکردووە”
هەروەها بێ ناوهێنانی پەرلەمانتارەکە، دەستەی دەسپاکی عێراق ئاشکرای کردووە: “هەڵگرتنی پارێزبەندی لە ئەنجامی ئەو زانیاریانەی کە لە راپۆرتی وردبینییەکەی وەزارەتی تەندروستیدا [عێراق] سەلمێندراوە، کە پارێزگاری پێشووی سەڵاحەددین کە پلەبەندی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگاکەی بەبێ رەزامەندی وەزارتی تەندرووستی بەکارهێناوە”
دادگای دووی ناوچەی کەرخ-ی بەغدا رایگەیاندووە: بەگوێرەی ماددەی (٣٤٠)-ی یاسای سزادانی حێراقی ژمارە (١١١-ی ساڵی ١٩٦٩) ئەو بریارەی دەرکردووە.
لێنزنیوز