وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەمەریکا
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە شاری نیویۆرک بۆ بەشداریکردن لە کارەکانی ئەنجومەنیی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە نیویۆرک بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٧٧هەمین دانیشتنی ئەنجومەنیی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق و “لە پەراوێزی دانیشتنەکە، لە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن”.
سەحاف، لە بەیاننامەکەدا راشیگەیاندووە کە چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری دەرەوە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی ژماره‌یه‌ك لە وڵاتی جیهانی كۆببێته‌وه، بۆ تاووتوێكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان، هەروەها كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رده‌وامبوونیان له پاڵپشتییه‌كانیان بۆ عێراق، تاوەکو به‌شداری بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژێرخانی بوونیادنانی شارەکانی عێراق.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لە سیاسەتیی دەرەوەی عێراق و ڕۆڵی کارای لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
لێنزنیوز