رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست

داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت

په‌رله‌مانی عێراق ناتوانێت كۆ ببێته‌وه‌ و حه‌نان فه‌تلاوییش رایگه‌یاند، چله‌ی ئیمام حوسێن كۆتایی هاتووه‌ و پێویسته‌ په‌رله‌مانی عێراق بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانی خۆی و دانیشتنه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

حه‌نان فتلاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ تویتێكدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلوولی 2022، بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی لە دوایین بڕیاریدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ ده‌ستی ئه‌وان نییه‌.

فه‌تلاوی ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ چله‌ی ئیمام حوسێن كۆتایی هاتووه‌ و پێویسته‌ په‌رله‌مانی عێراق بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ركاره‌كانی خۆی و دانیشتنه‌كانی ده‌ست پێبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌تا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان رازی بوون یان رازی نه‌بوون، بەرژەوەندی خەڵک گرنگترە.

ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی ناوكۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ناتوانێت كۆ ببێته‌وه‌، بڕیاریشه‌ به‌مزووانه‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button