رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگهەواڵ

بەغدا: شەوێکی پڕ لە جموجۆڵی ئەمنی بەڕێکرد

هاووڵاتیانی بەغدا، لە ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ جموجۆڵی ئەمنی تووند و دەنگی تەقە لە نزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا، تووشی دڵەڕاوکێی کردوون. ئەمەش دوای ئەوەی هێز و لایەنە سیاسسیەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و دیاری کردنی سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

پێگەی “غەد پرێس” لەبارەی ئەو رێکارە ئەمنینانە و دانیشتنی ئەنجوومنەی نوێنەران، ئاشکاری کردووە ” پەیوەندی لە نێوان ئەو ڕێکارانە و هەوڵەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، بە تایبەت کە پێشتر “عالییە نوسەیف”، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشتر نیازی هێزە سیاسییەکانی ئاشکرا کردبوو بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ [٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢]”

جگەلە رێکارە توندی ئەمنییەکان ، بەگوێرەی پێگەی غەد پرێس” جموجۆڵی سەربازی و دەنگی تەقە لە نیزک باڵوێزخانەی عێراق بیستراوە. ئەمەش خەڵکی نیگەرانکردووە.

ئەمەش دوای ئەوەی “چوارچێوەی هەماهەنگی” لە راگەندراوێکدا: جەختیان لەسەر کانیدەکەی خۆیان “محەممەد شیاع سوودانی” کردەوە. لە کاتێکدا ئەو کاندیدە لەلایەن رێبەری ڕەوتی سەدر “مقتەدا سەدر” ڕەتکراوتەوە.

“چوارچێوەی هەماهەنگی”-یش لەگەڵ کاندیدکردنەوەی “مستەفا کازمی” سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەر نین.

بەشێک لە لۆگۆی لایەنکانی “چوارچێوەی هەماهەنگی”

پیشتریش “باربارا لیف” یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، لە سەردانەکەی بۆ عێراق. ڕایگەیندبوو ” پێویستە گوێ لە موقتەدا سەدر بگیرێت”

ڕاست :فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. ناوەراستەکان: مەسعوود بارزانی. سەرۆکی پارتی. بافێل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی. لای چەب: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. وێنە بارەگای بارزانی

بۆ دیاریکردنی کاندێك بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، هەر دوێنێ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بافێڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە پیرمان کۆبوونەتەوە و تائێستا هیچ ئەنجامێكی فەرمی ڕانەگەیندراوە.

ڕێبەری رەوتی سەدر “موقتەدا سەدر”

شاخەوان عەبدووڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە پێگەی “رافیدەین”-ی راگەیاندبوو ” هیچ وادەیەک بۆ دانێشتی ئەنجوومنەی نوێنەرانی عێراق دیاری نەکراوە.

ئەم بارودۆخەی لە کاتێكدایە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری عێراق، بەسەردانێکی فەرمی لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بڕیار وایە لەگەڵ “جۆ بایدن” سەرۆکی ئەو وڵاتە دیداری هەبێت. بەشداری دانیشتنەکانی ٧٧هەمین خوولی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

دوای هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١-ی ئەنجوومنەی نوێنەرانی عێراق، هێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ پیكهێنانی حکوومەت ودیاریکردن کاندی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیارن ڕێکنەکەوتوون، دوای ئەوەی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر چوونە ناوچەی سەوزی بەغدا، دەستیان بەسەر باڵەخانەی پەرلەمان گرتوو، لە ئەنجامدا لەگەڵ چەکدارانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” گرژی لێکەوتەوە و ٣٠ کەس کووژران زیاتر لە ٣٠٠ کەس برینداربوون .

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button