مه‌حمه‌د شیاع سوودانی: ئاڵوگۆڕی دیدگامان كرد
كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران، رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاڵگۆڕی دیدگا و پرۆگرامی وه‌زرای و ئه‌و فۆڕمه‌ی كه پێویسته له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكوومه‌ت هه‌بێت كرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئه‌یلوولى 2022، مه‌حمه‌د شیاع سوودانی له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سه‌درانی په‌رله‌مانی عێراقی كرد و له‌كافتریای په‌رله‌مان له‌گه‌یان كۆبووه‌وه، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و گوت، “وەڵامی بانهگهوازێكی به‌ره‌ی جیاوازه‌كانمان دایه‌وه له‌په‌رله‌مانی عێراق”.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات “بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگا و پێشنیارەکان لەسەر پرۆگرامی وەزاری و ئەو فۆرمەی کە پێویستە پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی داهاتوو چۆن بێت”.
“لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لە پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە لایەنەكانی خزمەتگوزاری و بژێویی كە ڕووبەڕووی هاووڵاتیان و چالاككردنی ئابووری بووەتەوە كرا”. سوودانی وا ده‌ڵێت.
دوێنێ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه ئه‌وان كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناگۆڕن و سوودانی كاندیدی ئه‌وانه.