رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

خامەنەیی دەرکەوتەوە

لە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی مردنی، ئەمڕۆ چوارشەمە، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی بۆ یەکەم جار لە ناو خەڵکیدا دەرکەوت و بە وشەیەکیش باسی خۆپیشاندانەکانی ئێستای ئێرانی نەکرد، کە بەھۆی مردنی ژیان [مەھسا] ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە تا ئێستا بەردەوامن.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە یادی دەستپێکردنی جەنگی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی 1980، خامنەیی لەگەڵ فەرماندەکانی ئەوکاتی سووپای ئێران کۆبووەوە.

ڕاگەیاندنی فەرمی دەوڵەت گوتارەکەی خامنەی-یان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا ناوبراو زیاتر تیشک لەسەر ڕووداوەکانی ئەو کاتی جەنگی عێراق-ئێران دادەنێت و نەیارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران تاوانبار دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی لە شاری نیۆرکە بۆ بەشداری کردن لە وتاری دەستەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

لە تویتەری خۆی، ڕۆژنامەنوس ڕەزا ھەقیقەت نەژاد نوسیویەتی “بنو پیاوی پیر، میللەت بە خەبەرە”

ڕۆژنامەنوسی ئێرانی بێھنام قولیپور دەڵێت “خامنەیی بۆیە باسی خۆپیشاندانەکانی نەکرد، چونکە نایەوێت سەرۆکی ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی لە یو ئێن بکەوێتە ژێر چاوی میدیاکان و کاریگەری لەسەر وتارەکەی ھەبێت”, دەنا بە دڵنیایەوە پاش گەڕانەوەی ڕەئیسی بۆ ئێران، خامنەیی قسەی دەبێت.

بەھۆی دەستبەسەر کردنی مەھسا ئەمینی تەمەن 22ساڵ لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە و ئازاردانی بە بیانوی نەبەستنی حیجاب، مەھسا دەچێتە دۆخی بێئاگایی و پاش دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی دەکات. لە بەشێک شار و ناوچەکانی ئێران خۆپیشاندان لە دژی ئەم ڕووداوە دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button