پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە یادداشتێک واژوو دەکەن
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢١-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. له ڕێوڕه‌سمێكدا ياداشتێكى لێكگه‌يشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكادا پنتاگۆن واژۆ كرا.
لە ڕێوڕەسمی واژووکردنەکە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرد و جه‌ختى له پابه‌نديى كوردستانی به هاوبه‌شێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه و سوپاسى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگيرييان له چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
بارزانی لە گوتارکەیدا رایگەیندووە: ئاماژه‌ى به قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى تيرۆر كرد و تيشكى خسته سه‌ر پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش.
لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگە و سووپای عێراق، پێگەی سەرۆکایەتی هەرێم، لە زاری بارزانیەوە رایگەیناندووە ” به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها جه‌ختيى له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر كرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقى كرد.
لێنزنیوز-هەولێر