سهرۆكی ئێران لهبارهی گیان لهدهستدانی ژینا ئهمین زانیاری نوێى راگهیاند
سهرۆككۆماری ئێران له نیویۆرك رای گهیاند، وڵاتانی رۆژئاوای سیاسەتێکى دووفاقی جێبەجێ دەکەن سەبارەت بە مافەکانى ژنان بەجۆرێک چاوپۆشى لە رووداوەکانى تر دەکەن و رووداوەکەى ژینا ئەمینیش گەورە پیشانى جیهان دەدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئهلیوولی 2022، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وتارێکدا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوای سیاسەتێکى دووفاقی جێبەجێ دەکەن سەبارەت بە مافەکانى ژنان بەجۆرێک چاوپۆشى لە رووداوەکانى تر دەکەن و رووداوەکەى ژینا ئەمینیش گەورە پیشانى جیهان دەدەن.
رەئیسی ئهوهی خستهڕوو رووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە ژێر لێکۆڵینەوەدایه.
ههروهها دهڵێت،” بێدەنگیێکی تەواو بەرانبەر کوژرانی دەیان ژنی بێتاوان لە یەکێک لە وڵاتە رۆژئاواییەکان هەیە و کەس دەنگی لێوە نایەت.”
سەرۆککۆماری ئێرانئهوهی روونكردهوه کە تاوەکو ئەم دووفاقییە هەبێت، مافەکانی مرۆڤ سەلامەت نابن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان. ئەوەی کە لە سەرووی مافەکانی مرۆڤەوەیە، مافی وڵاتانە، کە لە لایەن هێزە خۆسەپێنەکانەوە بنپێ دەخرێن.
هاوکات سەرۆکی ئێران لە ناو کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتوەکان، وێنەی قاسم سولەیمانی بڵند كرد و گوتی “حاجی قاسم گیانی لە پێناو ئازادی و ئارامیی گەلانی ناوچەکە بەختکرد”.
“وڵاتەكەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم نادات و ئەو بابەتەش لەبەرنامەی ئەواندا نییە”. رهئیسی وایگوت.
سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرا كرد، لە رێگەی سكاڵاكردن لە دادگا لەسەر شەهیدكردنی قاسم سولەیمانی، هەوڵی بەدیهێنانی دادپەروەری دەدەین، چونكە خەباتی هیچ سەركردەیەكی سەربازی لە شەڕی تیرۆردا، هاوتای قاسم سولەیمانی نەبووە كە بەدانپێدانانی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بە فەرمانی ئەو كوژراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەكەیان پارێزگاری لە مافەكانی گەلی ئێران و مافەكانی مرۆڤ بەگشتی دەكات و پشتیوانیش لە دادپەروەری دەكات لە هەر كوێیەكی جیهان بێت.