رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست

په‌یامێك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه‌

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ ده‌ژین.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2022، له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تویته‌ر، نووسیوویه‌تی، ئەوانەی نایانەوێت قەیرانەکە چارەسەر بکەن لەسەری دەژین و ئەوانەشی قەیرانەکە بە قەیران چارەسەر دەکەن ڕەگی قەیران دەگرنەوە ئەوەی بیر لە سەرکەوتن بکاتەوە، واقیع فەرامۆش بکات، یان شەڕ و مانۆڕ بکات، ئەوا بەرپرسیارێتی لەناوبردن لەئەستۆ دەگرێت.

عه‌بادی ئاماژه‌ به‌وه‌یش ده‌كات “هیچ ئەڵتەرناتیڤێک نییە بۆ یەکلاکردنەوەیەکی نیشتمانی دەستووری لە شوێنی ڕێککەوتنی هێزە چالاکەکان لە بەرژەوەندی نیشتمان و هاوڵاتیان و ئەمە ئەو شتەیە کە من داوام لێکردووە و کاری لەسەر دەکەم بۆ ڕزگارکردنی خەڵک و وڵات”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button