ته‌ندروستیکوردستانهەواڵ

سلێمانی: ١٠٠ قوتابی تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێککەوتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. بەرێوەبەرایتی تەندرووستی سلێمانی، رایگەیاندووە: ١٠٠ قوتانی لە یەک قوتابخانە، سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

لە راگەیندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی هاتووە: “لە ۲٤-سەعاتی ڕابردوو نزیکەی (۱۰۰) خوێندکار لەیەك خوێندنگا لەشاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە”

لە درێژەی راگەندراوەکە هاتووە ” لە(۲٤) کاتژمێری ڕابردوو لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی نزیکەی (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی “دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید” تایبەت بەمنداڵان دەکەن”

لە بارەی هۆکاری سکچوون و ڕشانەوەی قوتابیان، بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی ئەو شارە: لیژنەیەکی تایبەتی لە “چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو و تەندروستی خوێندگاکان” بۆ زانینی هۆکاری سەرچاوەی “سکچوون و ڕشانەوە”-ی قوتابییەکان، نمونەی پشکنین لە “خۆراک و ئاو” بۆ تاقیگە وەبگرن.

بەرلە دەسپێکی پڕۆسەی خوێندی ئەم ساڵ، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی “دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید” تایبەت بەمنداڵان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ١٠ رێنمای بۆ خۆ پارێزی قوتابیان راگەیاند بوو.

نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال بۆ منداڵان. سلێمانی هەرێمی کوردستان. وێنە: بەرێوەبەری تەندروستی گشتی سلێمانی

دکتۆر پشدەر عەبدووڵا، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی “دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید” لە یەکێک لە ئامۆژگارییەکان ئەوەی راگەیاندبوو: لە وەرزی خوێندندا پەتای وەرزی زۆر بڵاودەبیتەوە و قوتابیان زۆیان بپارێزن و لە ئەگەری تووشبوونیان بە پەتای وەرزی داودەرمان زۆر بۆ چارەسەرکردنیان بەکار نەهێندرێت. چوونکە، بەرگری منداڵان لاواز دەکات”

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button