ئابووریکوردستانهەواڵ

زاخۆ بە درووستکردنی باخچە سەوزدەکرێت

وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزای پارکێک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ درووست دەکات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەندراوێکدا، ئاشکرای کرد ” یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و پەرەپێدانی پارك و باخچەكانە لە شار و شارۆچكەكانی كوردستاندا، لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی (٣٦٦،٧٦٨،٠٠٠) دیناری بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە زاخۆ تەرخان كرد”

لە راگەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە ” ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (سەدا ١٥)-ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ تەرخان كراوە و بە شێوەی قۆناغ كە ئەم گوژمەیە بۆ قۆناغی یەكەم بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك لە گەڕەكی جگەرخوێن بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ خەرج دەكرێت”


لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button