ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

 ساڵانە ٤ ملیۆن دۆلار لە هێلی ئاسمانی عێراق بە فیرۆدەچێت

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای “هێلی ئاسمانی عێراق” لەبەیاننامەیەكیدا  رایگەینادووە: “بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە ناسر حوسێن بەندەر شبلی لیژنەیەكی ناوەندی لەكۆمپانیاكە پێكهێنرا بۆ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو گرێبەستانەی كە لەلایەن ئیدارەی پێشووەوە لەگەڵ كۆمەڵێك پسپۆڕدا ئەنجام دراوە كە ئاماژەی رون هەیە لەبارەی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی”

“کەریم کازم حوسێن” بەڕێوەبەری گشتی هێلی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامکەیدا ئاشکرای کردووە ” ئەو بڕیارانەی كە یەكەم بڕیار درا، كۆتایی هێنان بە خزمەتگوزارییەكانی جۆرج كەمال بوو، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پێشووەوە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دانرابوو و بە بەڵگەی یەكلاكەرەوە ڕوون بوویەوە كە ئەو پارەیەكی زۆر تاوانبار دەكات كە لەگەڵ ئەو خزمەتانەی پێشكەشی كۆمپانیاكەیان كردوو”

هێلی ئاسمانی عێراق، بۆ خزمەتگوزرییەکانی زەمینی لە” فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی بەغدا” گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک واژوو کردووە. لە بەدواداچوونی لیژنەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دەرکەتووە، کۆمپانیای جێبەجێکاری خزمەتگوزارییەکان بەرامبەر ئەو پارە زۆرەی وەریگرتووە خزمەتگوزاری ئەوتۆی پێشکەش نەکردووە.  

لەم بارەیەوە “کەریم کازم حوسێن، دەڵێت ” ئەو بڕیارانەی كە یەكەم بڕیار درا، كۆتایی هێنان بە خزمەتگوزارییەكانی جۆرج كەمال بوو، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پێشووەوە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دانرابوو و بە بەڵگەی یەكلاكەرەوە ڕوون بوویەوە كە ئەو پارەیەكی زۆر تاوانبار دەكات كە لەگەڵ ئەو خزمەتانەی پێشكەشی كۆمپانیاكەیان كردووە”

لە کۆتای ئەوە بەیاننامەیەدا، هۆکاری خراپی  خزمەتگوزارییەکانی هێلی ئاسمانی عێراق، گەراندۆتەوە بۆ ئەوە دۆسیەوە دەڵێت “: ئەم فایلە یەكێك بوو لە گرنگترین هۆكارەكان كە بووە هۆی دابەزینی ئاستی كۆمپانیاكە لە ماوەی ڕابردوودا”

هێلی ئاسمانی عێراق گەورەترین کۆماپانیای ئاسمانییە لە عێراق. ساڵی ١٩٤٥ دامەزراوە. جۆری فڕۆکەکانی بەریتانی بوون، داتر فڕۆکەی ئەمریکیشی کڕیوە و گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی “کێنەدی” نیوۆیۆرک ئەنجامداوە.

لە دوای شەڕی یەکەم و دووەمی کەنداو، بەتەواوی گەشتەکانی ڕاگیران.دوای ئەوە تەنها گەشتی بۆ ووڵاتی ئەردەن دەسپیکردەوە.

لەدوای ٢٠٠٣-یەوە. بە بڕی ( پێنج ملیارو نیو ) دۆلار، فڕۆکەی ئەمریکە لەجۆرەکان بۆینگ (٧٣٧ و ٧٨٧) کڕی و گەشتەکانی سەرتا بۆ ئیڕان و دواتر بۆ ووڵاتانی تری جیهان دەسپیکردەوە.

لە سەرتای دامەزراندیەوە تا ئێستا هێلی ئاسمانی عێراقی، جۆری فرۆکەکانی: بەریتانی، ئەمریکی و ئیتاڵی و کەنەدی کڕیوە و بەکارهێناوە.

ئابووری/ میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button