گرنگهەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: دەستگیرکردنی هێزەکانی دژە تیرۆر رەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هەواڵی دەستگیرکردن و دواتر ئازادکردنی هێزەکانی “دژە تیرۆر”-ی بەهۆت تەقەکردن لە شەقامی “سالم”-ی شاری سلێمانی رەتدەکاتەوە.

لە روونکردنەوەکی پۆلیسی سلێمانی هاتووە “لەهەواڵێكی چەواشەكارییانەی كەناڵی nrt [ئێن ئاڕ تی]دا، وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شەوی ڕابردوو چەند كارمەندێكی دژەتیرۆر لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە) تەقەیان كردووەو لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراون و دواتر لەژێر فشاردا ئازاد كراون”

لۆگۆی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پێگەی فەرمت بەرێوەبرایەتی پۆلیس لە “فەیسبووک”

لە روونکردنەوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە درێژەی راگەیاندراوەکدا، ئاشکرای کردووە “ئێمە لێرەوە ئەو هەواڵە چەواشەكارییەی nrt[ئێن ئاڕ تی] ڕەتدەكەینەوەو بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هیچ ڕوداوێكی لەوشێوەیە ڕوی نەداوەو داوای یاساییش لەسەر كەناڵی ناوبراو تۆمار دەكەین”

لۆگۆی دژە تیرۆر. پێگەی فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵاتی “فەیسبووک” CTG

هەروەها، پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری کە پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە بێت، دەڵێت” داوا لەهەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكەین كە بەرپرسانە مامەڵە بكەن و بێ‌ گەڕاندنەوە بۆ لێدوانی ڕەسمیی كە ووتەبێژو بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییە هیچ هەواڵێك بڵاونەكەنەوە، لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەزاری ووتەبێژو بەشی ڕاگەیاندنەكەیەوە هەمووكات ئامادەبووە بۆ وەڵامدانەوە و پێدانی زانیاری بەسەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەناویشیاندا كەناڵی nrt [ئێن ئاڕ تی]”

لێنزنیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button