پڕۆژەی “ئاوی قوڕسی هەولێر” بۆچارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکانی شاری هەولێر، بڕی (٣٠٠) ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ تەرخانکراوە، قۆناغی یەکەمی دەست بەجێبەجێکردنی کارەکانی دەکات.
بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئاوی ئاوڕۆکان، پڕۆژەی “ئاوی قوڕسی هەولێر” کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە درێژی ٧٥-کیلۆمەتر لە قۆناغی یەکەم بۆ بە گوژمەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ئەنجام دەدرێت.
پێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان- GOV.KRD.ORG، بڵاویکردۆتەوە “ئەو ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆدەچێت جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بەكار دەهێندرێت بۆ پارك و باخچەكان و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمی دروست دەكرێن و سوودێكی زۆری دەبێت “
پێگەی حکوومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٢-ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ رایگەیاندووە “لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوێنێ چوارشەممە نوێنەری ” ئاو و ئاوەڕۆ” و رێکخراوی (یوئێن دی پی-UNDP) نوێنەری ئاژانسی “جایکا”-ی ژاپۆنی و کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ ئاو و ئاوەڕۆ. پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرە پێشکەشککراوەکانی پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە هەرێمی کورستان لەسەر قەرزی ژاپۆن بۆ ئاوی قوڕس، بەرێوەچوو”
سەرتا (یەک لەسەر هەشتی) پڕۆژەکە جێبەجێدەکرێت، کە ٧٥ کیلۆمەتر دەبێت، پارە بۆ قۆناغی یەکەم دابینکراوە و تەنها دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ماوە.
پڕۆژەکە لە وێستگەیەکی پاکردنەوەی ئاوی پێکهاتووە، قۆناغی دووەم ٤٠٠ لە کیلۆمەتر ئاوەڕۆ پێکهاتووە.