هەواڵوێنە هەواڵ

پێنج کەس برینداربوون و سیانیان منداڵه

لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی لە گوندی بەردەسور بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس برینداربوو سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن

لە کاتژمێر 11:30خولەکی شەوی ڕابردوو، دوای ئەوەی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سەنتافی و بار هەڵگرێکی مسبۆشی، لەسەر ڕێگای کەلار سلێمانی بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتوون.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان لە گوندی بەردەسور ئۆتۆمبێلێکی دیکەی تایبەت دەچێتە سەر ڕێگاکە و دەگەڕێتەوە، پاشان ئەو ڕووداوە ڕوودەدات و ئۆتۆمبێلی جۆری سەنتافی خۆی دەکێشێت بەستونێکی ڕوناککەرەوەدا بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشین برینداربوون کە سیانیان منداڵە و ئەندامی یەک خێزانن.

سەرجەم بریندارەکان گەیەدنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە، هەر دوو ئۆتۆمبێلەکەی دیکە لەشوێنی ڕووداوەکە ڕۆشتوون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

لێنزنیوز : گەرمیان

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button