هەولێر: گردبوونەوەی دژی کووژرانی ژینا ئەمینی بەڕێوەدەچێت
کۆمەلێک چالاکوانی بواری ژنان و چالاکانی مەدەنی و سییاسی کوردستانی، بەشێک لە هاونیشتمانیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر کوژرانی “ژینا ئەمنی” و کاردانەوەکانی دواتر کوژرا و بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ئێڕان. لەبەردەم “یو ئێن”، گردبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. کوردانی ڕۆژهەڵات، بۆ مەحکوومکردنی کوژرانی ژینای ٢٢ ساڵ و پشتیوانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی ئێران. لەبەردەم نووسینەگی “نەتەوە یەکگرتووەکان-UN” لە شاری هەولێر، گردبوونەوە.
لە بەشێکی بەیانامەکەی ئەم چالاکوانانە دا هاتوو ” ئیمە وەکوو چالاکانی مافی ژنان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵات داوا لە هەموو ناوەند و ڕێکخراوەکانی ماف مرۆڤ و دامودەزگاکانی باشووری کوردستان دەکەین بە هەموو هێز و توانایانەوە پاڵپشتی لە ئاخێزە [راپەرین]-ی جەماوەری کوردستانی ڕۆژهەڵات بکەن”
گردبوونەوەکە کاتژمێری ١٠-ی سەرلەبەیانی بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد و زیاتر لە کاتژمێڕێکی خایاند، بۆ ناڕەزایەتی دەرىڕین کوردانی ڕؤژهەڵات: درووشیمیان دژی کۆماری ئیسلامی و رابەری شۆڕشی ئێران “عەلی خامەنیی” دەگوتەوە.
دوای کوژرانی ژینا [مەهسا] ئەمینی، کچە کوردەکەی شارۆچکەی “سەقز”-ی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاران، سەرەتا لە سەقز و دواتر لە زۆربەی شارەکانی ئێران خەڵک بۆ ناڕەزای دەربڕین رژانە سەر شەقامەکان و ئافرەتان سەرپۆشەکانیان وەک ناڕەزای دەربڕین بەرامبەر بە “باڵاپۆشی زۆرەملێی” فڕێدا و یا گڕ تێبەردا.
تاکو، ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات و ئێڕان خۆپیشاندان بەردەوامە و بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ٣٦-کەس و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا نزیکەی ٥٠-کەس کووژراون، بەڵام، سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بە کووژرا وبرینداری زۆر زیاتر دەکەن .
کاردنەوە ناوخۆی ونێودەوڵەتییەکان لەسەر کووژرانی ژینا و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران هەر بەردەوامە .
لێنزنیوز