ئابووریکوردستانهەواڵ

کامیل قەزاز: کارەبا دەکەینە کارت

بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت، کارەبای نشتیمانی دەکەین بە کارت هاوشێوەی کارتی مۆبایل و پڕۆژەکە وەکو تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆک دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا، باس لەوە دەکات پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستەمی پری پەید جێبەجێ بکرێت کە هاوشێوەی کارتی مۆبایل هاوبەشانی بەکاری دەهێنن.

بریکاری وەزارەتی کارەبا دەڵێت” پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆک دەستی پێکردووە، ئەوانەی سیستەمی پری پەید بەکار دێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی هەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت.”

قەزاز ئاماژە بەوەش دەکات “ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە ڕێککەوتن، ئەوە ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستەمەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button