كوردێك سه‌رپه‌شتی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
گه‌نجێكی كورد سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كارگێری ئینته‌رنێت له جیهاندا ده‌كات.
ره‌مه‌زان ئیسماعیل، گه‌نجێكی كورده و، ئه‌مرۆ 24ی ئه‌یلوولی 2022، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رپه‌شتی گۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كارگێری ئینته‌رنێت له جیهاندا كرد.
ره‌مه‌زان ئیسماعیل ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كۆنگره‌یه یه‌كه‌مجاره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رێوه ده‌چێ و گه‌نجێكی كورد سه‌رپه‌شتی بكات.
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كۆنگره بووه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه به‌به‌شداری وڵاتانی بیانی و عه‌ره‌بی، له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگترووه‌كان له عه‌مانی پاته‌ختی ئوردن به‌رێوه چووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2019 نازناوی باڵێوزی جیهانی بۆ گه‌نجان به‌خشییه ره‌مه‌زان و یه‌كه‌م عێراقی بوو كه ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت.
ره‌مه‌زان ئیسماعیل له‌ساڵی 1997 له هه‌ولێر له‌دایك بووه، له بواری مافه‌كانی گه‌نجان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كات.