كۆمه‌ڵیی دادگه‌ریی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی رایگه‌یاند و ده‌ڵێت،” پێویست دەکات بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران لە زووترین کاتدا دۆسیەی ژینا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو خاتوونە بەڕوونیی‌و ڕاشکاویی بخەنە بەردەست گەلانی ئێران”.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئه‌یلوولی 2022،به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی ئه‌و حزبه، كۆبووه‌وه تاوتوێی دۆخی ناوخۆیی و عێراق و ناوچه‌كه‌ی كرد و راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كان بڵاو كرده‌وه و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان دژی هه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئیسلام بێت.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی،” دژی هەر پڕۆژە یاسایەک دەوەستینەوە کە پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلام بێت، هەموو ڕێگایەکی مەدەنیی‌و یاسایی دەگرینەبەر بۆ ڕێگەگرتن لەوجۆرە یاسایانە بە تایبەت یاسای توندوتیژیی خێزان، کە چەند بڕگەو مادەیەکی تێدایە پێچەوانەی بنەما نەگۆڕەکانی ئیسلام‌و ڕێسا‌و یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی کوردستانە”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی عێراق و نه‌بوونی حكوومه‌تی نوێوه‌وه ده‌لێت،”لەو بارودۆخە ئاڵۆزەدا ناکرێت عێڕاق لە بۆشایی یاسایی‌و دەستورییدا بێت، ئەوەی لە عێڕاقدا دەگوزەرێت لە ناتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان‌و ڕێکنەکەوتنیان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، پێکنەهێنانی حکوومەتی نوێ دەرئەنجامی هەڵبژاردنە پڕ لە ساختەکارییەکەی ساڵی ڕابردووە، بۆیه ناكرێت چیتر عێراق لە بۆشایی دەستوورییو یاساییدا نەمێنێتەوە”.
له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كوهردستان و نه‌بوونی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن روونی ده‌كاته‌وه ئۆباڵی دەخاتە سەر ئەو لایەنە حوکمڕانانەی کە پێکهاتوە لە سەرۆکایەتیی هەرێم‌و حکوومەتو پەرلەمان، هەرجۆرە هەنگاوێک بۆ بێ هیواکردنی هاوڵاتییانو دواخستنی هەڵبژاردنەکان ڕەت دەكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی روودواهكانی ئێرانیش ده‌ڵێت، دۆسیه‌ی ژینای سەقزیی پێویست دەکات بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران لە زووترین کاتدا دۆسییەی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو خاتوونە بەڕوونیی‌و ڕاشکاویی بخەنە بەردەست گەلانی ئێران‌و دەستەبەرکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان ئەرکی سەرشانی هەر دەوڵەتێکە.